سەرۆكی ئەمریكا: لە ٣٠ی ڕۆژی داهاتوودا هیچ ئەندامێكی داعش نامێنێت

پێنج شەممە, 13 کانونی یەکەم 2018 07:21

 

سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت: ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش لە جیهان ژمارەیان زۆر كەمبۆتەوە و لە ٣٠ ڕۆژی داهاتوودا هیچ ئەندامێكی داعش نامێنێت.

 


دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەمیانی بەشداریكردن لەرێوڕەسمی واژووكردنی پڕۆژەیاسای پاراستنی كەمینەكان لەعێراق و سووریا و پشتیوانیكردنیان كە لە كۆشكی سپی بەڕێوەچوو، لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی داعشەوە ڕایگەیاند: لە دژی داعش كاری زۆر گەورەمان ئەنجامداوەو لەو ناوچەیەی جیهان ژمارەیان زۆر كەمبۆتەوە و لە ٣٠ رۆژی داهاتوودا هیچ ئەندامێكی داعش نامێنێت.



هەوەرها ووتیشی: داعش لە ناوچەكە كاری زۆر خراپی ئەنجامداوە بەرامبەر هەموو ئەو كەسانەی لە ناوچەكە ژیاون.

 

 

 

س ب