ژمارەی قوربانیانی ڕووداوی شەمەندەفەرەكەی ئەنقەرە گەیشتە ٥٦ كەس

پێنج شەممە, 13 کانونی یەکەم 2018 10:36

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنقەرە شەمەندەفەری خێرای گەشتی نێوان ئەنقەرە-قۆنیا لە میانی چوونە ناوەوە بۆ نێو وێستگەی مارشاندیز، خۆی بە شەمەندەفەرێكی رێبەردا دەكێشێت كە لەسەر هێڵە ئاسنینەكەو ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە.

 


جاهید تورهان وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی توركیا ڕایگەیاند: شەمەندەفەرەكە كاتژمێر ٠٦:٣٠ لە تێرمیناڵی شەمەندەفەرەكان لە ئەنقەرە دەستی بەجووڵە كردووە و لە دەورووبەری ٠٦:٣٦دا لە شارۆچكەی یەنیماهاللـە رووبەڕوو خۆی كێشاوە بەو لۆكۆمۆتیڤەی (شەمەندەفەر) كە لە پشكنینی رێگاكە گەڕاوەتەوە و بەوشێوەیەش رووداوە دڵتەزێنەكە روویداوە.

 

جاهید تورهان باسی لەوەكرد بەپێی زانیارییەكان تا كاتژمێر ١٠:٠٠ ، سێ كارمەندی میكانیك و پێنج سەرنشین گیانیان لەدەستدابوو، لەو ٤٨ سەرنشینە بریندارەی دیكە كە رەوانەی نەخۆشخانە كرابوون، یەكێكیان گیانی لەدەستداوە.

 

جاهید تورهان هەروەها ووتیشی: كۆی گشتیی ٩ هاووڵاتییمان لەئێستادا بە هۆی ئەم رووداوەوە گیانیان لەدەستداوە كە ٢٠٦ سەرنشین لەناو شەمەندەفەرەكەدا بوون.

 

 

 

 

س ب