توركیا هێز رەوانەی سنووری سوریا دەكات

14/12/2018 - 08:44 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

 

سوپای توركیا هێزی زیاتری رەوانەی ناوچە سنوورییەكان كردووە بەمەبەستی ئەنجامدانی هێرشی سەربازی، ئەمە وێڕای ئەوەی ئەمریكا هۆشداری پێداوە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵ، سوپای توركیا هێزێكی زۆری بەچەكی قورسەوە رەوانەی ویلایەتی هاتای كردووە لەناوچە سنوورییەكانی لەگەڵ سوریا، ئەوەش وەك ئاماژەیەكە بۆ ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر مەنبەج.

پێداگری توركیا بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر شاری مەنبەج ئەمریكای نیگەران كردووەو داواشی لێكردووە ئەو پەلامارە ئەنجام نەدات، ئەمە وێڕای ئەوەی یەپەگەش هۆشداری ئەو شەڕەی كە بەتووندی وەڵامی توركیا دەداتەوە.

 

ئـ . كـ