ئەمریكا : موسڵمانانى ميانمار كۆمەڵكوژ كراون

15/12/2018 - 09:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

لەدوای ئەوەی لە ساڵی 2017دەدا هاوڵاتیانی مسوڵمان لەلایەن سوپای میانمارەوە هێرشیان دەكرایەسەر، لەئەنجامدا ەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا ئەو هێرشانەی بە كۆمەڵكوژی لەقەڵەمدا.

 

لە دانیشتنی گشتیی ئەنجوومەنی نوێنەراندا ٣٩٤ نوێنەر بە بەڵێ و تەنها یەك نوێنەر بە نەخێر دەنگی بەو بڕیارەدا كە دان بەوە دادەنێت هێرشی سوپای میانماری بۆ سەر مسوڵمانانی ئاراكان لە ساڵی ٢٠١٧ وەك "كۆمەڵكوژی" وایە.

 

رەشنووسی بڕیارەكە لە لایەن نوێنەری كۆمارییەكان ستیڤن جۆریف گابۆتەوە پێشكەشی ئەنجوومەنی نوێنەران كراوە كە لە چەند مادەیەكدا هێرشی سوپای میانماری بۆ سەر موسڵمانانی ئاراكان لە ساڵی ٢٠١٧ وەك "كۆمەڵكوژی" ناوبردووە.

 

هەروەها لە بڕیارەكەدا داوا لە بەرپرسانی میانمار كراوە دوو پەیامنێرەكەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز و سەرجەم رۆژنامەوانان ئازاد بكرێن كە لەو وڵاتە دەستبەسەر كراون.

 

جێگای ئاماژەبۆكردنە لە ساڵی 2017دەدا بەشێك لە موسڵمانان لە میانمار لەلایەن سوپای ئەو وڵاتەوە ڕوبەڕوی كۆمەڵكوژی و ئەشكەنجەدان بونەوەو بەو هۆیەوە بەشێك لە موسڵمانان ئاوارەبوون.

 

 

 

 

س ب