ترەمپ: وەزیری ناوخۆی ئەمریكا دەست لە كاردەكێشێتەوە

16/12/2018 - 09:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت: وەزیری ناوخۆی وڵاتەكەی دەست لەكار دەكێشێتەوەو بڕیارەكەش لەكۆتای ئەمساڵدا جێبەجێ دەكرێت.

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: وەزیری ناوخۆ، ریان زینك لە دوای دوو ساڵ خزمەتكردن، لە كۆتایی ئەمساڵ واز لە ئەركەكەی دەھێنێت.


هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ریان ئەركەكەی بە سەركەوتوویی بەجێگەیاندووە، سوپاسی دەكەم بەھۆی ئەو خزمەتانەی پێشكەشی وڵاتەكەمانی كردووە.

 

سەرۆكی ئەمریكای ئاماژەی بەوەشكرد: ھەفتەی داھاتوو ئەو ناوە ڕادەگەیەنێت كە دەبێتە جێگرەوەی وەزیری ناوخۆ. 

 

لەوەتەی دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەك سەرۆكی ئەمریكا لە كانوونی دووەمی ٢٠١٧، ژمارەیەكی زۆری وەزیری كابینەكەی و كەسانی نزیك لە خۆی دەستیان لەكاركێشاوەتەوە.

 

 

 

 

س ب