قەتەر : ئەنجوومەنی هاریكاری كەنداو هیچ دەسەڵاتی نەماوە

16/12/2018 - 10:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، هاوپەیمانێتیە هەرێمایەتیەكان پێویستی بە بنیاتانانەوەیەو پێویستیشە بنەمای نوێ بۆ گرتنەدەستی دەسەڵات كارا بكرێت.

(شێخ موحەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی) لە كۆڕبەندی ساڵانەی دەوحە ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی هاریكاری كەنداوو ئەمیندارەكەی هیچ دەسەڵات و گرنگیەكیان نەماوە.

ڕاشیگەیاند، وڵاتەكەی تا ئێستاش پابەندی ئەنجوومەنی هاریكاری كەنداوە، بەڵام ئەنجوومەنەكە پێویستی بە گەشەپێدانە.

ووتیشی : چاكسازیكردن لە هاوپەیمانێتیە هەرێمایەتیەكان هاوكار دەبێت بۆ كۆتایهاتنی ناكۆكیەكانی نێوان وڵاتەكەی و وڵاتانی دراوسێی.

لە حوزەیرانی ساڵی رابدروو هەریەكە لە سعودیەو ئیمارات و بەحرێن و میسر گەمارۆی ئابوری و دیبلۆماسییان خستە سەر قەتەرو بەهۆكاری ئەوەی ئەو وڵاتە پاڵپشتی لە تیرۆر دەكات و لە ئێران نزیكبۆتەوە، لەهەمان كاتدا قەتەر ئەو تۆمەتانەی ڕەتكردەوە.

 

 

ئـ . كـ