سعودییە سەركۆنەی كۆنگرێس دەكات

دوو شەممە, 17 کانونی یەکەم 2018 06:28

 

 

دوای ئەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا سەركۆنەی سعودییەی كردو ئەستۆی كوشتنی رۆژنامەنووسەكەی خستە ئەستۆی شازادەی ئەو وڵاتە، حكومەتی ریاز نیگەرانی خۆی لەو بارەیەوە دەربڕی.

وەزارەتی دەرەوەی سعودییە بڵاویكردۆتەوە، ریاز بەتووندی سەركۆنەی بەیاننامەكەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا دەكات لەبارەی كوشتنی رۆژنامەنووس (جەمال خاشقچی) لەنێو كونسوڵخانەی سعودییە لەشاری ئیستەنبۆڵ لە دووی مانگی 10.

وەزارەتی دەرەوەی سعودییە راشیگەیاندووە، كوشتنی ئەو رۆژنامەنووسە تاوانێكی بێزارەوەو بەلای سیاسەتی وڵاتەكەی رەتكراوەیە.

بەپێی بەیاننامەكەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا، پشتیوانی سەربازی واشنتۆن لەشەڕی سەر یەمەن رادەگیرێت و ئەستۆی كوشتنی (جەمال خاشقچی) یش دەخرێتە سەر (موحەمەد بن سەلـمان) ی شازادەی سعودییە.

 

 

ئـ . كـ