لەناو هۆڵێكی یاری كردن 3 كەس كوژران

یەک شەممە, 06 کانونی دووەم 2019 06:46

 

 

بەهۆی تەقەكردن لە شوێنی یاری بۆلینگ لە شارۆچكەی تورانسی سەر بە لۆس ئەنجیلۆس سێ كەس كوژراون و چواری تریش بریندار بوون. 

پۆلیسی ئەمریكا ڕایگەیاند، هێشتا بەدوای تاوانباران دەگەڕێن، كە لەناو هۆڵی یارییەكە تەقەیان كردووەو سێ‌ كەس كوژراون.

ئەو ڕووداوە لە پاش شەڕێك لەناو شوێنی یاری بۆلینگ ڕوویدا كە تێیدا یاری لەیسەر تاگیش دەكرێت.

پۆلیسی ناوچەی تورانسی دەڵێت، پاش تەقەكردنەكە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە سێ كەس لەوێ گیانیان لە دەستداوەو چوار كەسیش بریندار بوونە.

كاربەدەستان دەڵێن، لە ئێستادا لێكۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەكە بەڕێوەدەچێت و كار دەكرێت بۆ دەستنیشان كردنی گومانبارەكان، گەواهیدەران دەڵێن، بەر لە تەقەكان شەڕێك ڕوویداوە.

 

 

ئـ . كـ