لەگابۆن كودەتای سەربازی ئەنجام درا

دوو شەممە, 07 کانونی دووەم 2019 09:02

 

لە گابۆن كە دەكەوێتە كیشوەری ئەفریقا، كودەتای سەربازیی بەسەر حكومەتی ئەو وڵاتەدا ئەنجامدراو كودەتاچیەكان دەستیان بەسەر رادیۆی نیشتمانیدا گرت.

 


بەگوێرەی هەواڵی بەشێك لە ئاژانسە جیهانییەكان، ژمارەیەك لە ئەفسەرانی سوپای گابۆن لە كیشوەری ئەفریقا، كودەتای سەربازییان بەسەر حكومەتی وڵاتەكەیاندا ئەنجامدا و دەستیان بەسەر رادیۆی نیشتمانیدا گرت.

 

ئەو ئەفسەرانە داوایانكردووە كە ئەنجوومەنێكی چاكسازی و نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی وڵات پێكبھێنرێت، ئەویش وەك ھەنگاوێك كە چاودێران بە ئاماژەیەك بۆ كودەتای سەربازی لەقەڵەمیانداوە.

 

ئەو ئەفسەرانە بێ ئومێدی خۆیان نیشانداوە لە تواناكانی عەلی بۆنگۆ ئۆندیمبا سەرۆكی ئەو وڵاتە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات كە لەئێستادا لە مەغریب بە ھۆی نەخۆشیەوە چارەسەر وەردەگرێت.

 

 

 

س ب