ئەردوگان دیداری بۆڵتۆنی رەتكردەوە

چوار شەممە, 09 کانونی دووەم 2019 05:35

 

 

وێڕای ئەوەی بڕیار بوو (جۆن بۆڵتۆن) راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا چاوی بە سەرۆك كۆماری توركیا بكەوێت، بەڵام دیدارەكە هەڵوەشێنرایەوە.

سەرچاوە هەواڵییەكان بڵاویان كردۆتەوە، دیداری نێوان بۆڵتۆن و ئەردوگان سازنەكراوەو بۆڵتۆن توركیای جێهێشتووە، ئەوەش بەهۆی نیگەرانییەكانی توركیا هات لەدوایین لێدوانەكانی ناوبراو سەبارەت بە خۆرئاوای كوردستان.

چەند رۆژی پێشی ئێستا بۆڵتۆن رایگەیاندبوو، مەرجی هێرشنەكردنە سەركوردەكانی سوریا لەلایەن توركیاوە گەرەنتییە بۆ كێشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەردۆگان رایگەیاندووە، بۆڵتۆن هەڵەیەكی زۆر گەورەی كردووە، بەهیچ شێوەیەك توركیا لەسەر هێزەكانی یەپەگە گفتوگۆ ناكات و بەتیرۆرستیان دادەنێت.

 

 

ئـ . كـ