كۆشكی سپی : ترامپ هەڵوێستی نەگۆڕاوە

09/01/2019 - 08:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

وتەبێژی كۆشكی سپی ڕایگەیاند: ترامپ هەڵوێستی سەبارەت بە هێزەكانی ئەمریكا لە سووریا نە گۆڕدراوە.

(مرسدس سچاڵپ) وتەبێژی كۆشكی سپی بە فاكس نیوزی راگەیاندووە، بۆچوونی (دۆناڵد ترامپ) ی سەرۆك كۆماری ئەمریكا سەبارەت بە كشانەوەی هێزەكان لە سوریا نەگۆڕدراوە.

وتەبێژی كۆشكی سپی وتی، ترامپ داوای كشانەوەی هێزكانی ئەمریكا لە سوریا دەكات، هەروەها داوای پاراستنی هاوپەیمانەكانی واشنتۆنیش لەم وڵاتە دەكات.

ئەمە لە حاڵێك دایە كە ترامپ پێشتر لە میانەی تویتێك ڕایگەیاندبوو: بۆچوونی من سەبارەت بە سوریا هیچ گۆڕانكارییەكی بە سەردانەهاتووە، نیۆیۆرك تایمز بۆ بە نەزانی سەبارەت بە بۆچوونی من لە سوریا ڕاپۆرتی نووسیوە، هیچ گۆڕانكارییەك لە قسەكانی من بوونی نییە، ئێمە هاوكات لەگەڵ درێژەدان بە شەڕی داعش، ئەوێ چۆڵ دەكەین و زۆر هۆشیارانەش هەموو كارەكان ئەنجام دەدەین.

 

 

ئـ . كـ