ئابوری ... نرخی نەوت بەرز بوویەوە

چوار شەممە, 09 کانونی دووەم 2019 06:20

 

 

دوای ماوەیەك لەجێگیربوونی نرخەكان، لە حاڵی كەمترین نرخیدا، ئەمڕۆ نرخەكان تۆزێك بەرز بوونەوەیان تۆماركردەوە.

كێشەو گرفتەكانی نێوان چین و ئەمریكا لەسەر سەپاندنی باج بەسەر كەل و پەلەكانی یەكتری بوویە مایەی دابەزینی بەهای نەوت، بەشێوەیەك گەیشتە نزمترین ئاستی.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (58.72) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (49.95) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

 

 

ئـ . كـ