كۆشكی سپی هۆشداری بە توركیا دەدات

09/01/2019 - 10:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا ڕایگەیاند، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی ئیدانەی یادداشتەكەی سەرۆكی توركیای كردووە سەبارەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا.

(جۆن بۆڵتۆن) ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا یاداشتەكەی (رەجەب تەیب ئەردوگان) ی لە نیۆیۆرك تایمز سەبارەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا ئیدانە كرد.

بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا لەمبارەیەوە وتی: بۆڵتۆن لە دانووستانەكانی خۆی لە توركیا بە بەرپرسانی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاندووە، لە قۆناغی ئێستای فەرمانەكەی (دۆناڵد ترامپ) بۆ كشانەوە لە سوریا، هێزەكانمان لە ناوچەكە ناكشێتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بۆڵتۆن لە درێژەی قسەكانیدا جەختی لەوەكردۆتەوە كە هەرجۆرە هێرشێكی توركیا بۆ سەر هاوپەیمانە كوردەكانی ئەمریكا لە سوریا كاردانەوە تووندی واشنتۆنی بەدواوە دەبێت.

 

 

 

ئـ . كـ