لەهێرشێكی داعش پێنج سەربازی بەریتانی دەكوژرێن

10/01/2019 - 09:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

ڕۆژنامەی وەتەن ڕایگەیاند، لە هێرشێكی مووشەكی داعش بۆ سەر شارۆچكەی شەعفە لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور لانی كەم پێنج سەربازی بەریتانی كوژراون.

بەپێی هەواڵێكی سپۆتنیك، پێنج سەربازی بەریتانی بە هۆی هێرشی مووشەكی داعش لە دێرەزووری سوریا كوژراون.

بەپێی زانیارییەكان، لە هێرشی مووشەكی داعش بۆ سەر شارۆچكەی شەعفە لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور لانی كەم پێنج سەربازی بەریتانی كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوونە.


سەرچاوە ناوچەییەكان ڕایانگەیاندووە، كە هێزەكانی بەریتانیا دوای ئەم هێرشە بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە.

 

 

ئـ . كـ