ئیسرائیل بۆردومانی سوریا دەكات

12/01/2019 - 08:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل بۆردومانی فڕۆكەخانەی دیمەشق و چەند شوێنێكی سوریایان كردووە.

ئاژانسی سانای سوری بڵاویكردۆتەوە، بەرەبەیانی زووی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای ئیسرائیل بۆردومانی فڕۆكەخانەی دیمەشقیان كردووە، بەڵام هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانەكانی نەزاندراوە.

هاوكات سەرچاوە هەواڵییەكان باسیش لەوەدەكەن، كە فڕۆكە ئیسرائیلییەكان بۆردومانی چەند ناوچەیەكی شاری لازیقیەشیان كردووە.

لەلایەن خۆشیەوە حكومەتی سوریا دەستی كردووە بەبڵاوەپێكردنی چەكی دژە فڕۆكە لەچەند شوێنێكی شاری دیمەشق.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل بۆردومانی ئەمبارێكی چەك و جبەخانەی حزبولڵای لوبنانیان كردووە لەنێو فڕۆكەخانەی دیمەشق، گومانیش براوە ئامانج لە كۆگای چەكی سوپای پاسدارانیش بێت لەو وڵاتە.

 

 

ئـ . كـ