توركیا وەڵامی ئەمریكا دەداتەوە

14/01/2019 - 09:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

دوای ئەوەی سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی لە توركیا كرد، كە جوڵە لەدژی كوردانی سوریا بكات، ئاكامی ئابوورییەكەی وێران دەبێت، ئەنقەرەش وەڵامی دایەوە.

(دۆناڵد ترامپ) سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێكیدا هەڕەشەی توندی لە توركیا كردو رایگەیاند، گەر توركیا هێرش بكاتە سەر كوردانی سوریا، ئەوا لە ڕووی ئابورییەوە وێران دەبێت، ئاماژە بەوەش دەكات كە ناوچەیەكی ئارام بە دووری (20) میل دروستدەكەن.

هەر دوای لێدوانەكە، (ئیبراهیم كالن) وتەبێژی سەرۆكایەتی توركیا رایگەیاند: یەكسانكردنی كوردو چەكداران هەڵەیەكی گەورەیە، راشیگەیاند: بەردەوامدەبن لە ڕووبەروبووبونەوەی گروپە تیرۆرییەكان.

توركیا بەردەوام هەڕەشەی هێرشكردنە سەر یەكینەكانی پاراستنی گەل دەكات و ئەمریكاش ئەم كارەی توركیا رەتدەكاتەوە.

 

 

ئـ . كـ