ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆكەیەكی تایبەت بە گواستنەوەی شتومەك بە ١٠ سەرنشینەوە دوای چەند خولەكێك لە فڕینی كەوتووەتە خوارەوە و تێكشكاوە.
بە گوێرەی هەواڵی بەشێك لە میدیاكانی ئێران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆكەیەكی قەرغیستانی تایبەت بە گواستنەوەی شتومەك لە شاری کەرەجی ئێران دوای چەند خولەكێك لە فڕینی كەوتووەتە خوارەوە و تێكشكاوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان سەرجەم سەرنشینانی فرۆكەكە كە ١٠ كەس بوون گیانیان لەدەستداوە هۆكاری كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە كەوتنەوەی ئاگر بووە لە ناو فڕۆكەكەدا.
س ب