پەرلەمانی بەریتانیا پێشنیاری سەرۆك وەزیرانی بۆ جیابوونەوە رەتكردەوە

16/01/2019 - 08:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

پەرلەمانی بەریتانیا بە زۆرینەی دەنگ ئەو ڕێكەوتنەی ڕەت كردەوە كە سەرۆك وەزیری ئەو وڵاتە لەگەڵ یەكێتی ئەوروپادا واژۆی كردبوو بۆ جیابوونەوە لە یەكێتییەكە، ئەمەش دەبێتە هۆی گرژییەكی سیاسی لەنێو خۆی بەریتانیاداو لەوانەشە ببێتە هۆی ئەوەی بەریتانیا بەبێ هیچ ڕێكەوتنێك جیاببێتەوە یاخوود تەنانەت واز لە جیابوونەوەكە بهێنێت.

جێگەی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا (تێریزا مەی) داوای لە نوێنەرانی پەرلەمانی بەڕیتانیا كردبوو جارێكی دیكە چاوبخشێننەوە بە ڕێكەوتنەكەدا، چونكە بە وتەی خۆی ڕەت كردنەوەی ڕێكەوتنەكە دەبێتە هۆی ڕوودانی كارەسات لەهەردوو كەرتی بازرگانی و ئابووری بەریتانیادا.

جێگەی ئاماژەیە لە دەنگدانەكەی پەرلەماندا (432) نوێنەر دژ بە ڕێكەوتنەكە دەنگیانداو لەبەرامبەردا (202) نوێنەر لە بەرژەوەندی ڕێكەوتنەكە دەنگیاندا، ئەمەش خراپترین شكستی حكومەتەكە لەناو پەرلەمان لە مێژووی بەریتانیادا.

دواتر هەموو نوێنەرانی پەرلەمان بە كۆی دەنگ بەوانەشەوە كە پشتیوانی ڕێكەوتنەكەیان كرد لە دەنگدانەكەدا یەكیان گرت بۆ كۆتایی هێنان بەو ڕێكەوتنە.

 

ئـ . كـ