ئێران موشەكێكی كیشوەربڕ دروست دەكات، ئەمریكای تووشی شۆك كرد

16/01/2019 - 10:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت: ئێران لە هەوڵی دروستكردنی مووشەكی ئاراستەكراوی كیشوەربڕدایە كە دەبێتە مایەی هەڕەشە بۆسەر خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەورووپا.

 


مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: ئێران لەڕێگەی ڕەوانەكردنی مانگی دەستكرد بۆ بۆشایی ئاسمان، بڕیاری ژمارە ٢٢٣١ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكانی پێشێلكردووە.

 


ئاماژەی بەوەشكرد: ئێران لەهەوڵی دروستكردنی مووشەكی ئاراستەكراوی كیشوەربڕدایە كە دەبێتە مایەی هەڕەشە بۆسەر خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەورووپا.

 


وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەوەشی خستەڕوو: ئێران ئەو تەكنەلۆجیایەی لە هەڵدانی مانگە دەستكردەكان بۆ بۆشایی ئاسمان بەكاردەهێنرێت، هەمان تەكنەلۆجیایە كە لە بەرهەمهێنانی مووشەكی ئاراستەكراوی كیشوەربڕدا سوودی لێوەردەگیرێت.

 


مایك پۆمپیۆ هەڕەشەی ئەوەی لە ئێران كرد كە ئەگەر بێت و هەڵدانی مانگە دەستكردەكە رانەگرێت بەرەوڕووی سزای دیپلۆماسیی و ئابووریی بەهێزتر دەبێتەوە.

 

س ب