كوژرا و بریندار هه‌یه‌، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ مه‌نبه‌ج روویدا

16/01/2019 - 14:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

تەقینەوەیەک لە سەنتەری شاری مەنبج  رویداوە و بەهۆیەوە 10 کەس کوژراون کەچوار لە کوژراوەکان سەربازی ئەمەریکین.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌شه‌قامى سندوسى سه‌نته‌رى شارى مه‌نبج ڕویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 10 كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون و ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شاره‌كه‌ كراون.
ته‌قینه‌وه‌كه‌ چه‌ند دوكانێك و چێشتخانه‌یه‌كى كردۆته‌ ئامانج و له‌وكاته‌شدا 4 سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكى له‌نزك ته‌قینه‌وه‌كه‌ بوون هەر چواریان کوژراون، دواتر به‌ فڕۆكه‌یه‌كى تایبه‌ت گوازراونەتەوە و ناوچەکەیان جێهشێتوه‌.

 

ر.ق

ڕەنگاڵە