سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا داوای گفتۆگۆ لەئۆپۆزسیۆنی وڵاتەكەی دەكات

17/01/2019 - 10:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا پاش ئەوەی توانی متمانەی كابینەكەی بەدەستبهێنێتەوە، داوا لەئۆپۆزسیۆنی وڵاتەكەی دەكات دەست بە گفتوگۆ بكەن بۆ دەربازبوون لەو دۆخەی وڵاتەكەی تووشی بووە.

 

تێریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند: لە دوای دوو ساڵ و نیو ئێستا كاتی كۆبوونەوە و بەیەكگەیشتن و پێشخستنی بەرژەوەندی وڵات و بەدیهێنانی ئەنجامی ریفراندۆمەكەمانە.


هەروەها ووتیشی: زۆرینەی گەلی بەریتانیا داوای كاركردن بە ئەنجامی ریفراندۆمی برێكسیت دەكەن كە لە 2016دا ئەنجامدرا.

 

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە دەرگای واڵایە بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ سەركردەی پارتی كرێكاران، جێرمی كۆربین لەبارەی سیاسەتی برێكسیت.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە بەریتانیا لە 23ی حوزەیرانی 2016دا لە ریفراندۆمێكدا بڕیاری دا لە یەكێتیی ئەورووپا جیاببێتەوە.

 

 

 

س ب