سەرۆكی فەلەستین بە سەرۆكی رێكخراوی جی 77 هەڵبژێردرا

17/01/2019 - 11:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی
 

سەرۆكی دەوڵەتی فەلەستین بووە سەرۆكی گرووپی G77 كە یەكێك لە فراوانترین هاوپەیمانێتییەكانە لە جیهاندا و سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكانیش ڕایدەگەیەنێت: بەپەرۆشین بۆ ئەوەی ئەمساڵ كار لەگەڵ ئەو گرووپە بكەین.
 

مەحموود عەباس سەرۆكی دەوڵەتی فەلەستین بۆ یەكەمجار بووە سەرۆكی گرووپی G77 كە یەكێك لە فراوانترین هاوپەیمانێتییەكانە لە جیهاندا و 134 وڵات ئەندامە تێیداو ڕایگەیاند: ئێمە پابەندین بە چارەسەركردنی شەڕ بە ئاشتی كە ببێتە هۆی كۆتایی داگیركاری و گەیشتن بە سەربەخۆبوونی دەوڵەتی فەلەستین كە پایتەختەكەی قودسی رۆژهەڵات بێت.
 

لەسەر ئەوەی سەرۆكی دەوڵەتی فەلەستین بووە سەرۆكی ئەو گرووپە، ئەنتۆنیۆ گوتێراش، سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان ڕایگەیاند: من بە پەرۆشم كە لە ساڵی 2019 كار لەگەڵ گرووپی G77 بكەم كە ئەمساڵ لە ژێر سەرۆكایەتی مێژوویی فەلەستین دەبن.












 
 
 
س ب