ترامپ چوونی شاندنی ئەمریكای بۆ داڤۆس هەڵوەشاندەوە

18/01/2019 - 11:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

سەرۆكی ئەمریكا بە پاساوی داخراوی حكومەتی فیدڕاڵی چوونی شاندی وڵاتەكەی بۆ شاری داڤۆسی سویسرا هەڵوەشاندەوە كە چاوەڕێ دەكرا بەشداری بكەن لە كۆڕبەندی ئابووری جیهان.

لەمبارەیەوە (سارا ساندرێس) وتەبێژی كۆشكی سپی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا هەڵوەشاندنەوەی چوونی شاندی باڵای وڵاتەكەی بۆ داڤۆس راگەیاند.

ساندرێس ئاماژەی بەوەداوە، بەهۆی داخرانی حكومەتی فیدراڵی ترامپ چوونی شاندی ئەمریكی بۆ داڤۆس هەڵوەشاندۆتەوە.

 

 

ئـ . كـ