هێزەكانی ئیسرائیل 30 خۆپیشاندەری فەلەستینیان برینداركرد

19/01/2019 - 09:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 


دوێنێ هەینی لەلایەن ڕژێمی ئیسرائیلەوە 30 خۆپیشاندەری فەلەستینی برینداركران كە بەشداریان لە خۆپیشاندانەكانی گەڕانەوەی گەورەدا كردبووە.

 


ئەشرەف قودرە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە كەرتی غەززە، ڕایگەیاند: لە ئاكامی تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی بەڕووی خۆپیشاندەرانی فەڵەستینی لە میانی بەشدارییكردنیان لە رێپێوانەكانی گەڕانەوەی گەورە لە سنووری ئەمنی نێوان باكووری كەرتی غەززە و ئیسرائیل، ٣٠ خۆپیشاندەری فەڵەستینی برینداربوون.

 

 

هەروەها ووتیشی: هەر لە میانی خۆپیشاندانەكاندا، دوو رۆژنامەنووس و سێ كارمەندی تەندروستی بە گازی فرمێشك ڕێژ برینداربوون و سوپای ئیسرائیل سێ ئامبوڵانسی كردووەتە ئامانج.

 


جێگەی ئاماژەبۆكردنە دوێنێ هەینی بەمەبەستی بەشداریكردن لە رێپێوانەكانی گەڕانەوەی گەورە، هەزاران فەڵەستینی روویان لەو چادرانەكرد كە بە درێژایی سنووری نێوان رۆژھەڵاتی غەززە و ئیسرائیل ھەڵدراون.

 

 

 

س ب