مانگی داهاتوو دووەمین كۆبونەوەی ترەمپ و كیم جۆنگ ئەنجام دەدرێت

19/01/2019 - 10:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

وتەبێژی كۆشكی سپی ڕایدەگەیەنێـت: لە كۆتای مانگی داهاتوودا دوەمین كۆبونەوەی نێوان سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی كۆریای باكوور ئەنجام دەدرێت.



سارا ساندەرس وتەبێژی كۆشكی سپی، رایگەیاند: بڕیارە لە كۆتای مانگی شوباتدا دووەمین كۆبونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و كیم جۆنگ-ئون سەرۆكی كۆریای باكوور ئەنجام بدرێت.

 

هەروەها ووتیشی: ترەمپ لە كۆشكی سپی لەگەڵ جێگری سەرۆكی كۆمیتەی پارتی كرێكارانی كۆریای باكوور، كیم یۆنگ-چۆل كۆبووەوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو: سە ترەمپ لەبارەی پرسی پاككردنەوەی (كۆریای باكوور) لە ناوەكی و بەستنی لووتكە لە كۆتایی مانگی شوبات لەگەڵ كیم یۆنگ-چۆل كاتژمێرێك و نیو كۆبووەوە.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە ترەمپ و كیم جۆنگ-ئون بۆ یەكەمین جار لە ١٢ی حوزەیرانی ساڵی رابردوو لە سینگاپور كۆبوونەوە، لە دوای لووتكەكە ھەردوو سەرۆكەكە، لەسەر پاككردنەوەی كۆریای باكوور لە چەكی ناوەكی رێككەوتبوون.

 

 

 

س ب