ترامپ پێشوازی لەتەرمی كوژراوانی شاری مەنبەج دەكات

20/01/2019 - 08:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

سەرۆكی ئەمریكا لەبنكەی ئاسمانی دۆڤەر لە دیلێوێر پێشوازی دەكات لە تەرمی ئەو چوار ئەمریكییەی كە لە هێرشە خۆكوژییەكەی شاری مەنبەجی سوریادا كوژران.

(دۆناڵد ترامپ) سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێكدا ڕایگەیاند، لە كاتێكدا لە بەربەرەكانییەكی سەختدایە لەگەڵ دیموكراتەكانی كۆنگرێس لەسەر بودجەی دیواری سنوور كە نزیكەی مانگێكە بۆتە مایەی داخستنی بەشێك لە كارەكانی حكومەت، من دەڕۆم بۆ دۆڤەر تا لەگەڵ خێزانی ئەو چوار كەسە تایبەتەدا بم كە گیانی خۆیان بۆ خزمەتكردنی وڵاتەكەمان بەخت كرد.

بەر لەوەی بەڕێكەوێت بۆ دۆڤەر لە كۆشكی سپی بە پەیامنێرانی وت، پلانی هەیە چاوی بە خێزانەكانی ئەو قوربانیانە بكەوێت كە ئەركێكە وەكو خۆی وتویەتی، ڕەنگە سەختترین شت بێت لە ماوەی سەرۆكایەتیمدا بیكەم، وەكو نەریتێك زۆربەی جار تەرمی سەربازانی ئەمریكا لە دەرەوەی وڵاتەوە دەگاتەوە بنكەی ئاسمانی دۆڤەر.

ئەمریكا لەو بڕوایەدایە هێرشەكەی كە ئەو ئەمریكییانەی تیادا كوژران كاری داعش بێت.

 

 

ئـ . كـ