نیو ملیۆن كەس لەدژی سەرۆك وەزیران خۆپێشاندان ئەنجام دەدەن

20/01/2019 - 10:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

نیو ملیۆن كەس لەدژی بڕیارێكی (ناریندرا مۆدی) سەرۆك وەزیرانی هیندستان خۆپێشاندان ئەنجامداو داوا دەكەن هەڵبژاردنە گشتییەكەی وڵاتەكەیان لەكاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت.

لەدژی دواكەوتنی هەڵبژاردنی گشتی لە وڵاتی هیندستان، (500) هەزار كەس كە ژمارەیەك لەحزبە ناڕازییەكانیشیان لەگەڵدابوو لەپارێزگای كالكۆتا خۆپێشاندانیان ئەنجامداو داوایانكرد رێگە نەدرێت پێشێلی یاسا بكرێت و هەڵبژاردنی گشتی دوابخرێت.

لەخۆپێشاندانەكەدا بەیاننامەیەك خوێندرایەوەو هۆشداری درایە حكومەتی ئێستای ئەو وڵاتە كە رێگەنەدات هەڵبژاردنی گشتی دوابخرێت.

بەپێی روونكردنەوەیەكیش كە پۆلیسی ئەو شارە بڵاویكردۆتەوە بۆ پاراستنی گیانی خۆپێشاندەران نزیكەی پێنج هەزار پۆلیس بەشداری پاراستنی ئارامی شوێنی خۆپێشاندانەكەیان كردووە.

 

 

ئـ . كـ