دوانیان خەڵكی هەرێمی كوردستانن، پەكەكە گیان لەدەستدانی پێنج گەریلا ڕادەگەیەنێت

21/01/2019 - 14:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 


باڵی سەربازی پەكەكە ناسراو بە هەپەگە ناسنامەی پێنج گەریلای ڕاگەیاند كە لە ماوەكانی ڕابردوودا بەهۆی بۆردومانەكانی سوپای توركیا و ڕوبەڕوبونەوە سەربازیەكان گیانیان لەدەستدا داوە و دووان لە گەریلاكانیش خەڵكی هەرێمی كوردستانن.


بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی ناوەندی چاپەمەنی هەپەگە" "رۆژی ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ / ٢٦ی گەڵاڕێزان بەهۆی هێرشی سوپای توركیا بۆ سەر ناوچەی حەفتانین لە هەرێمی كوردستان هاوڕێیانمان، ئاسۆ كەلاری، فەداكار دیادین و شۆڕشگەر كچی شەهید بوون".


هەورەها لە بەشێكی تری ڕأگەیەنراوەكەدا هاتووە " بەهۆی هێرشی ئاسمانیی رۆژی ١٩ی تشرینی دووەمەوە بۆ سەر ناوچەی ئاڤاشین لە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا هەڤاڵانمان فرات قەندیل لەدایك بووی شاری هەولێر و سیابەند فارقین شەهید بوون".