بەریتانیا نیوەی فڕۆكەكانی لە عێراق و سوریا دەكێشێتەوە

23/01/2019 - 09:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

بەریتانیا ئاشكرایكرد، نیوەی فڕۆكە جەنگییەكانی وڵاتەكەی كە لە عێراق و سوریان، دەكێشێتەوە.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی (دەیلی مێل) كە تێیدا پشتی بە كاربەدەستە سەربازییەكان بەستووە، هەشت فڕۆكەی جەنگی جۆری (راف تایفۆن) ی سەربە هێزی ئاسمانی پاشایەتی بەریتانیا كە لە سوریاو عێراقن، مانگی داهاتوو دەكشێندرێنەوە.

لە هەواڵەكەدا باس لەوەكراوە، شەش فڕۆكەی جەنگی جۆری (راف تایفۆن) و (10) فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە جۆری (رێپەڕ) درێژە بە مانەوەیان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەدەن.

سەرچاوەیەكی باڵای سەربازیش باسی لەوەكردووە، كشاندنەوەی فڕۆكە جەنگییەكانیان لە ناوچەكە، هیچ لە سووربوونیان لە ئەركەكانیان لە ناوچەكە كەم ناكاتەوە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە، ئەم هەنگاوەی بەریتانیا دوای ماوەیەكی كەم لە بڕیاری كشانەوەی ئەمریكا لە سوریا دێت.

 

ئـ . كـ