ئەمریكا بە فەرمی ئەنجامدانی گفتوگۆی لەگەڵ تاڵیبان لە وڵاتی قەتەر ڕاگەیاند

23/01/2019 - 10:41 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 


ویلایەتە یەكگرتووەكنی ئەمریكا بە فەرمی و بۆ یەكەم جار ڕایدەگەیەنێت كە لەگەڵ نوێنەرایەتی بزوتنەوەی تاڵیبان لە قەتەر گفتوگۆیان ئەنجام داوە لە پێناو كۆتایی هاتنی جەنگدا لە ئەفغانستان، سەرەڕای ئەوەی بەم دواییانەی بزوتنەوەی تاڵیبان زنجیرەیەكی هێرشی نوێی ئەنجامدا.


لە بەیاننامەیەكدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند" زاڵمای خەلیل زاد نوێنەری تایبەتی ئەمریكا و تیمێكی هەواڵگری لە ئێستادا لە دەوحەی پایتەختی قەتەر لەگەڵ نوێنەرانی تاڵیبان سەرگەرمی ئەنجامدانی گفتوگۆن".


پێشتریش بەشێوەیەكی ڕانەگەیەنراو زاڵمای خەلیل زاد چەند جارێك لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان دا كۆبونەتەوە و كۆبونەوەكانیش بێ ئەنجام بوون.