ڤەنزوێلا پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكا دەپچڕێنێت

24/01/2019 - 09:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

سەرۆكی ڤەنزوێلا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی هەموو پەیوەندییە سیاسییەكان لەگەڵ ئەمریكادا دەبڕێ، ئەمەش دوای ئەوەی ترامپ دانی نا بە ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا (خوان گویدۆ) وەكو سەرۆكی كاتی ڤەنزوێلا.

(نیكۆلاس مادۆرۆ) لە دەرەوەی كۆشكی سەرۆكایەتی لە كاراكاس وتی، (72) كاتژمێر دەدات بە دیبلۆماتكارانی ئەمریكا تاوەكو وڵاتەكە بەجێبهێڵن.

جێگەی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا ئەمریكا بە فەرمی دان نا بە سەرۆكی كاتی ڤەنزوێلا (خوان گویدۆدا) و ئەمەش وایكرد سەرۆكی ڤەنزوێلا (نیكۆلاس مادۆرۆ) ئەو بڕیارە بدات.

(دۆناڵد ترامپ) سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەدا هەموو بژاردەكان لەبەردەستدان سەبارەت بە ڤەنزوێلاو وتی، حكومەتەكەی (نیكۆلاس مادۆرۆ) نایاساییە.

ترامپ لە كۆشكی سپی كاتێك پرسیاری لێكرا سەبارەت بەوەی كە ئایا بیر لەوە دەكاتەوە سوپای ئەمریكا ڕەوانەی ڤەنزوێلا بكات، بە ڕۆژنامەنووسانی وت، بیر لە هیچ ناكەینەوە، بەڵام هەموو بژاردەكان لەبەردەستدان.

 

ئـ . كـ