بەهۆی ئاگر كەوتنەوە، 7 منداڵی خێزانێك گیانیان لەدەستدا

24/01/2019 - 09:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

لەیەكێك لەگەڕەكە كۆنەكانی شاری دیمەشق و بەهۆی شۆتی كارەباوە، حەوت منداڵی خێزانێك گیانیان لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوە هەواڵییەكان، ئاگر كەوتنەوەكە لەناو یەكێك لە باڵەخانەكانی گەڕەكێكی كۆن روویداوە لەنهۆمی چوارەم و دواتر بنمیچی خانووەكە داڕووخاوەو بەهۆیەوە حەوت منداڵی یەك خێزان كە تەمەنیان لەنێوان (3 – 13) ساڵی بووە گیانیان لەدەستداوە.

دوا بەدوای رووداوەكەش تیمە فریاگوزارییەكان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكەو ئاگرەكەیان كوژاندۆتەوە، بەڵام گیانی هیچ یەكێك لەمنداڵەكان رزگاریان نەبووە.

هاوكات بەهۆی گەورەیی كارەساتەكە، (بەشار ئەسەد) سەرۆكی ڕژێمی سوریا گەیشتۆتە شوێنی رووداوەكەو پرسەو سەرەخۆشی لەبنەماڵەكە كردووە، لەهەمان كاتیشدا ڕووبەڕووی ڕەخنەكراوەتەوە، كە ناوچەكە پشتگوێ‌ خراوەو بۆتە مایەی دروست بوونی ئەو كارەساتە.

 

 

ئـ . كـ