توركیا پەیامێك ئاڕاستەی سەرۆكی ڤەنزوێلا دەكات

24/01/2019 - 11:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 


وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا ڕایدەگەیەنێت: سەرۆك كۆماری توركیا پەیوەندییەكی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆكی ڤەنزوێلا ئەنجام داوەو پشگتیری وڵاتەكەی بۆ دوپات كردوەتەوە.


ئیبراهیم كاڵن وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: سەركۆماری توركیا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ نیكۆلاس مادورۆ سەرۆكی ڤەنزوێلا ئەنجامداوە و پێی وتووە مەبەزێ و لەگەڵتین.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە سەرۆكی پەرلەمانی ڤەنزوێلا ڕایگەیاند: بەرپرسیارێتی ئەركەكانی دەسەڵاتی جێبەجێكاری وڵاتەكەی لە ئەستۆ دەگرێت و بەوەش خۆی وەك سەرۆكی كاتی وڵاتەكە ڕاگەیاند.

 

 

س ب