ترەمپ گەیەنرایە نەخۆشخانە

09/02/2019 - 10:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ ماوەی (4) كاتژمێر لەژێر چاودێری پزیشك دەبێت و دواتر دەگەرێتەوە ماڵەكەی.

شون كونلی پزیشكی تایبەت لە كۆشكی سپی لەمیانی بەیاننامەیەكدا رایگەیاند : " دوای ئەنجامدانی قۆناغی چارەسەری بۆ ترامپ ، ئێستا بە دڵخۆشییەوە دەتوانین رایبگەینین كە سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووكانی ئەمریكا لێدانی دڵی زۆر باشە و تەندروستیشی بەرەو باشبوون چووە".

ترامپ تەمەنی (72) ساڵە و دوای نیوەرۆی رۆژی هەینی سەردانی نەخۆشخانەی ولتەر رێدی سەربازی كرد ، دواتر دوای (4) كاتژمێر لەرێگای هێلی كۆپتەرێكەوە گەرایەوە ماڵەكەی خۆی.