داعش له‌ سوریاش كۆتایی هات

20/02/2019 - 15:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى داعش و خێزانه‌كانیان خۆیان راده‌ستى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات ( هه‌سه‌ده‌) له‌ ناوچه‌ى باغوز له‌ خۆرهه‌ڵاتى شارى ده‌یرزور له‌ سوریا به‌مه‌ش دوایین مۆڵگه‌ى داعش  كۆنتڕۆڵكرا.

كه‌ناڵى ئاڕتى روسی ئاشكرایكرد كه‌ زیاتر له‌ 25 پاس كه‌  چه‌كدارانى داعش و خێزانه‌كانیانى هه‌ڵگرتبوو، گه‌یشتونه‌ته‌ خاڵى پشكنینى سه‌ر به‌ هه‌سه‌ده‌ به‌مه‌به‌ستى خۆڕاده‌ستكردنه‌وه‌یان و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ له‌ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا ته‌واوى چه‌كدارانى داعش له‌ باغوز خۆیان راده‌ست بكه‌ن له‌پاش ئه‌وه‌ى ئه‌و ناوچه‌یه‌ وه‌ك دواین مۆڵگه‌ى داعش كۆنتڕۆڵكرا.

پێشتریش زیاتر له‌ 60 پاسى نه‌فه‌رهه‌ڵگر چوونه‌ته‌ ناو باغوزه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى گواستنه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش و خێزانه‌كانیان.