تەقە لە دوو مزگەوت دەكرێت و دەیان قوربانی هەیە

15/03/2019 - 09:04 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

لەشارێكی نیوزلەندا لەیەك كات هێرش كرایە سەر دوو مزگەوت و لەئەنجامیشدا دەیان كەس كوژراون و برینداربوونە.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی (نیوزلەند هیرالد)، ئەمڕۆ هەینی لەشاری (كرایس چێرت) چەند چەكدارێك لە یەك كات هێرشیان كردۆتە سەر دوو مزگەوت و بەچەك دەستڕێژیان كردووە لەنوێژخوێنان و ئامادەبووان و نێو مزگەوتەكەو لەئەنجامیشدا (27) كەس كوژراون و برینداربوونەو ترس و دڵەڕاوكێكیشی لەنێو ئەو وڵاتە بڵاوكردۆتەوە.

بەپێی قسەی شاهێدحاڵەكان لەیەكێك لەو دوو مزگەوتە كەسێك جلی سەربازی لەبەر بووە تەقەی بەئاڕاستەی نێو مزگەوتەكە كردووە.

دوای رووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان و تیمە فریاگوزارییەكان گەیشتوونەتە شوێنەكەو گەمارۆی ناوچەكەیان داوە.