لە لەندەنیش هێرش كرایە سەر مزگەوتێك

17/03/2019 - 08:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

پاش هێرشی تیرۆریستیەكەی نیوزلەندا، پیاوێكی (27) ساڵە لە بەردەم مزگەوتێك لە ڕۆژهەڵاتی شاری لەندەن بە چەقۆ بریندار كرا.

پیاوێكی تەمەن (27) ساڵە لە دەرەوەی مزگەوتێك لە رۆژهەڵاتی شاری لەندەن بە دار هێرشی كرایە سەرو بریندار كرا.

بە وتەی شایەتحاڵان، پیاوێك لە سێ پیاوی ناو ئۆتۆمبێلێك دابەزیوەو پەلاماری موسڵمانێكی داوە دوای ئەوەی لە دەرگای مزگەوت هاتۆتە دەرەوە.

بەپێی گرتە ڤیدیۆییەكان دوای برینداركردنی كەسەكە، تۆمەتبارەكە رایكردووە، هیچ زانیاریەكی زیاتر لەم ڕووداوە بڵاونەكراوەتەوە.