بۆ یەكەم جار هێرشێكی موشەكی لە پایتەختی ئیسرائیل، حەوت برینداری لێ كەوتەوە

25/03/2019 - 15:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی


بەیانی ئەمڕۆ لە ئاكامی كەوتنە خوارەوەی موشكێك لە تەل ئەبیب ی پایتەختی ئیسرائیل، زیانی ماددی زۆر بەر شوێنی كەوتنە خوارەوەی موشەكەكە كەوتەوە و بەهۆیەوە حەوت كەس بریندار بوون، كە بە یەكەم هێرشی نەوعی ئاسمانی دادەنرێت بۆ سەر تەل ئەبیب.


وتەبێژی سوپای ئیسرائیلی ڕایگەیاند: موشەكەكە لە كەرتی غەززەوە ئاڕاستە كراوە و ڕاستەوخۆ بەر مالێك كەوتووە لە ناوەڕاستی ئیسرائیل، كە ئەمەش مەودایەكی زۆرە و پێشتر موشكی فەڵەستینیەكان نەگەشتۆتە ئەو ئاستە.


بەهۆی موشەكەكەوە، باڵەخانەكە وێران بووە و لێكۆڵینەوەی لە توانای موشەكەكە دەكرێن كە دروستكراوی فەڵەستینیەكان خۆیانە.