نەتنیاهۆ وەك سەرۆكی حكومەتی ئیسرائیل دەستنیشان دەكرێت

18/04/2019 - 08:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

سەرۆكی ئیسرائیل سەرۆك وەزیرانی دیاریكرد بۆ سەرۆكایەتیكردنی حكومەتی داهاتوو، ئەمەش دوای ئەوەی پشتیوانی زۆرینەی ئەندامانی كنێستی بەدەست هێناو لە هەڵبژاردنەكاندا سەركەوت.

دوای ئەوەی سەرۆكی ئیسرائیل (ڕیئوڤین ڕیڤیلین) نەتنیاهۆی ڕاسپارد بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی ئیسرائیل، نەتنیاهۆ وتی : لەكاتێكدا كە ناوچەكە پڕییەتی لە گرژی و ئاڵۆزی، توانیمان ئاسایش و سەقامگیری دەوڵەت بپارێزین و ئیسرائیل بكەینە هێزێكی جیهانی بەهێز.

(بنیامین نەتنیاهۆ) كە ماوەی (10) ساڵە سەرۆك وەزیری ئیسرائیلە، لە هەڵبژاردنەكانی ئیسرائیلدا سەركەوتنی بەدەستهێنا جارێكی دیكە بووەوە بە سەرۆك وەزیری ئیسرائیل، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی دادوەری گشتی ئیسرائیل (ئافیگای ماندلبلێت) ڕایگەیاند، سوورە لەسەر ئەوەی سەرۆك وەزیر بنیامین نەتنیاهۆ بە سێ دۆسییەی گەندەڵی تۆمەتبار بكات، لەلای خۆشییەوە نەتنیاهۆ ڕەتی دەكاتەوە هیج پێشێلكارییەكی ئەنجامدابێت.