ئەمریكا سزای ئەو وڵاتانە دەدات، مامەڵەی نەوت لەگەڵ ئێران دەكەن

22/04/2019 - 11:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

ئەمریكا ئەو وڵاتانە ئاگادار دەكاتەوە كە نەوت و بەرهەمەنەوتیەكانی ئێران هاوردە دەكەن و لە ماوەیەكی كەمدا دەبێت كۆتایی پێ بێنن ئەگەر نا ڕووبەڕووی سزا دەبنەوە.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی لە دوو بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی بڵاویكردۆتەوە، (مایك پۆمپیۆ) وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەم زوانە بڕیارەكە ڕادەگەیەنێت كە لە دووی مانگی داهاتوەوە ئەو وڵاتانەی بەخشرابوون لە سزاكانی سەر ئێران نابێت نەوت لە ئێرانەوە هاوردە بكەن.

دوای ڕاگەیاندنی سزاكانی سەر ئێران بە ئامانجی كەمكردنەوەی بەرنامە ئەتۆمیەكانی، ئەمریكا هەشت وڵاتی جیاكردەوەو بۆ ماوەی شەش مانگ لە سزاكان بەخشران كە بۆ ماوەیەك دەیانتوانی نەوت و بەرهەمە نەوتیەكان لە ئێرانەوە هاوردە بكەن.

وڵاتەكانیش چین و هیندستان و ژاپۆن و كۆریای باشورو تایوان و توركیاو ئیتاڵیاو یۆنان بوون.