لە ئیدلەب تەقینەوەیەك ڕوودەدات و دەیان قوربانی هەیە

25/04/2019 - 08:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكەی شارۆچكەی جسر شوغور سەربە پارێزگای ئیدلەب لە باكووری رۆژئاوای سوریا گەیشتە (15) كوژراوو (30) بریندار كە سەرجەمیان مەدەنین.

سەرچاوە ناوخۆییەكانی ناوچەكە بڵاویان كردۆتەوە، لەناوەندی شارۆچكەی جسر شوغور بەهۆكارێك كە هێشتا دیارنییە تەقینەوەیەك روویداوە.

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی پارێزگای ئیدلەب، (موستەفا حاج یوسف) بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاند، لە تەقینەوەكەدا (15) هاوڵاتی مەدەنی كوژراون و (30) ی دیكەش برینداربوونە.

(موستەفا حاج یوسف) باسی لەوەشكرد، كە برینداران گواستراونەتەوە نەخۆشخانەو ژمارەیەكیان برینەكانیان سەختە، لەبەرئەوە نیگەرانن لە بەرزبوونەوەی ژمارەی كوژراوان.

بە هۆی تەقینەوەكەوە تەلارو بیناكانی دەورووبەری شوێنی رووداوەكەو ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێل زیانیان بەركەوتووە.