دوای 5 ساڵ، یەكەم وێنەی ئەبوبەكر بەغدادی بڵاوكرایەوە

29/04/2019 - 19:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

لەیەكەم دەركەوتنی بۆ دووەم جار لەوەتەی پێنج ساڵی رابردوەوە، سەرۆكی گروپە چەكدارەكانی داعش دەركەوت.

(ئەبوبەكری بەغدادی) یەكەم دەركەوتنی لەشاری موسڵ بوو، دوای ئەوەی شارەكە لەحوزەیرانی ساڵی (2014) كەوتە ژێر دەسەڵاتی و لەنێو مزگەوتی (نور) وتاری هەینی پێشكەش كردو ئیتر دوای ئەوە دەرنەكەوتەوە.

لەسەر تۆڕی تێلیگرام، (ئەبوبەكر بەغدادی) ڕێبەری داعش بەریشێكی سپی و خەنەیی دەركەوتووەو مەندیلێكی رەشی بەسەرەوە بووەو لەسەر زەوی دانیشتووەو چەكێكی لەتەنیشتەوە بووە.

بەغدادی لەتۆمارێكی ڤیدیۆیی رایگەیاندووە، شەڕی باغۆز كۆتایی پێهاتووە، كە دوا پێگەی چەكدارەكانی بووە لەنێو خاكی سوریا.