ئەمریكا هەڵوێستی خۆی لەسەر تۆمارە ڤیدیۆییەكەی بەغدادی راگەیاند

30/04/2019 - 09:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

دوای پێنج ساڵ، ڕێبەری باڵای داعش یەكەم تۆماری ڤیدیۆیی خۆی بڵاوكردەوە، ئەوەش دەنگۆی جیاجیای لێكەوتەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەدوای بڵاوبوونەوەی گرتەكە بەردەوامی شەڕی تیرۆری دووپاتكردەوە. 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، لەوبارەیەوە بڵاویكردۆتەوە: هێشتا شەڕی داعش و تیرۆر كۆتایی نەهاتووەو ئەمریكا، لەعێراق و سوریاو جیهان بەردەوام دەبێت لەهێرشكردنە سەر تیرۆرستان و لەناوبردنیان.

ئاماژە بەوەشدراوە: داعش گورزی گەورەی ستراتیژی و دەروونی بەركەوتووەو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بەسەرۆكایەتی ئەمریكا بەردەوام دەبێت لەشەڕی داعش، ئەوەش خراوەتەڕوو: ئەمریكا بەدواداچوون بۆ ئەو گرتە ڤیدیۆیەی بەغدادی دەكات.