منداڵێكی 14 مانگ بووە بەڵگەیەكی تاوانەكانی ئیسرائیل دژی كەرتی غەززە

05/05/2019 - 14:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی


ئەمڕۆ یەك شەممە مەراسیمی ناشتنی تەرمی قوربانیەكانی بۆردومانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە بەڕێوەچوو كە تیایدا 12 هاوڵاتی شەهید بوون كە یەككێكیان كچێكی تەمەن 14 مانگ بوو بە ناوی سەبا عەرار.


ماوەی دوو ڕۆژە بە شەو و بە ڕۆژ سوپای ئیسرائیل لە زەمین و ئاسمانەوە بۆردومانی هاوڵاتیانی فەڵەستینی دەكات لە كەرتی غەززە و جگە لە وێران بوونی سەدان ماڵ و بارەگای حكومی، دەیان هاوڵاتیش كوژراون و برینداربوون.


سامی ئەبو زوهری سەركردەی باڵای بزوتنەوەی حەماس لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سوپای ئیسرائیل تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات لە كەرتی غەززە كە تیایدا ئافرەتانی دوو گیان و منداڵی شیرە خۆرە كوژراون.


ئەبو زوهری داوای لە كۆمەڵگای نێو دەوڵەتی كرد لە ئاست ئەو تاوانە نامرۆڤانەدا بێ دەنگی بشكێنن.