توركیا... تەرمی نۆ كۆچبەر دۆزرایەوە، لەلایەن ئاژەڵی دڕندەوە پەلاماردراون

15/05/2019 - 09:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی


لە شارۆچكەی باشكالە سەربە پارێزگای وان لەسەر سنوور لەگەڵ ئێران، تەرمی نۆ كۆچبەری نایاسایی دۆزرایەوە كە تەرمەكانیان تێكچوەو ڕەوانەی پزیشكی داد كراون.



بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی فەرمی توركیا، لە شارۆچكەی باشكالە سەربە پارێزگای وان لەسەر سنوور لەگەڵ ئێران، تەرمی نۆ كۆچبەری نایاسایی دۆزرایەوە، ئەوانەی تەرمەكانیان لە گوندەواری ناوچەكانی بۆغروپەك و كاشكۆلی لەسەر سنوور لەگەل ئێران بەدیكردبوو، لایەنە پەیوەندیدارەكانیان ئاگاداركردوەتەوە.


هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: تەرمەكان كە دوای توانەوەی بەفری ناوچەكە دەركەوتوون، تەرمی ئەو كۆچبەرە نایاساییانەن كە لە وەرزی زستاندا لە میانی تێپەڕبوونیان بەو ناوچەیەدا بە هۆی نزمبوونەوەی لە رادەبەدەری پلەكانی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو: تەرمەكان بە هۆی ئەوەی لە لایەن ئاژەڵی دڕندەوە پەلاماردراون، تێكچوون و دوای لێكۆڵینەوەی داواكاری گشتیی تەرمەكان رەوانەی دەزگای پزیشكی دادوەری وان كران بە مەبەستی ئەنجامدانی توێكاری.

 

 

 

س ب