ئه‌م وڵاته‌ش سه‌رجه‌م كاره‌كانی له‌ كوردستان راگرت

15/05/2019 - 16:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵاتی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا مه‌شقی سه‌ربازیان له‌ عێراق و كوردستان  راگرت، له‌ ئێستادا وڵاتی هۆڵه‌ندا سه‌رجه‌م كاره‌كانی له‌ عێراق راگرت و هۆكاره‌كه‌شی بۆبارودۆخی ئه‌منی ده‌گێرێته‌وه‌ .

 ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ئاشكرای كردوه‌،ده‌سه‌ڵاتدارانی هۆڵه‌ندا بریاریاندا سه‌رجه‌م كاره‌كانیان له‌وڵاتی عێراق و كوردستان  رابگرن .

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌ ، هێزە سەربازییەكانی هۆڵەندا،بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە بیانییەكانی تر، مەشقیان بە هێزە عیراقییەكان دەكرد لە هەولێر، ئاژانسەكەش وردەكاری لەبارەی سروشتی ئەو هێرشە نەخستەڕوو، كە ڕووبەڕووی نێردەی وڵاتەكەیان دەبێتەوە لە عیراق.

تا ئێستا هۆڵه‌ندا هۆكاری راگرتنی كاره‌كانی له‌ عێراق ئاشكرا نه‌كردووه‌ ، به‌ڵام به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی رۆیته‌رز هۆكاری ئه‌منی وای كردووه‌ ده‌سه‌ڵاتدارنی ئه‌و وڵاته‌ بریاری راگرتنی كاره‌كانیان بده‌ن .