ئەمریكا گەشتە ئاسمانیەكانی لەگەڵ ڤەنزێلا ڕاگرت

16/05/2019 - 10:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت: ئەمریكا بڕیاری ڕاگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییە بازرگانییەكانی لەگەڵ ڤەنزێلا ڕاگرت و دۆخی ئەو وڵاتەشی بە هەڕەشە ناوبرد.


كیڤن مەكئاڵینان بریكاری وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكرد: دۆخی ڤەنزێلا  هەڕەشە لەسەر سەلامەتی و ئاسایشی سەرنشینان و تیمی فڕۆكەوانی و كارمەندان درووستدەكات، بڕیاری راگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییە بازرگانیی و كارگۆكانی نێوان ئەمریكا و ڤێنیزوێلای دا .


ئەوەشی خستەڕوو: ئەو بڕیارە بەهۆی ناسەقامگیریی سیاسیی و هەڵكشاویی گرژییەكانەوە دراوە كە لە ڤێنیزوێلا بەردەوامی هەیەو ئەمە جگە لەوەی ئەم بڕیارە پەیوەستە بەو مەترسییە دڵنیاییەی كە لەسەر گەشتە ئاسمانییەكانە بۆ ئەو وڵاتە.

 

 

س ب