ناوەندی گەردونناسی جیهانی یەکەم ڕۆژی جەژنی دیاریکرد

16/05/2019 - 11:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

ناوەندی گەردونناسی جیهانی کە ناوەندێکى متمانەپێکراوی جیهانییە ڕایگەیاند، لە هەموو ئەو وڵاتانەى کە ڕۆژی دووشەممەیان، 6ی ئایاری 2019، کردووە بە ڕەمەزان، یەکەم ڕۆژی جەژن دەکەوێتە چوارشەممە 5ی حوزەیرانی 2019.

لە ڕاگەیەندراوی ناوەندەکەدا کە 24 شارەزای گەردونناسی لە 12 وڵاتەوە واژۆیان کردووە هاتووە، ئەو وڵاتانە 30 رۆژی مانگی ڕەمەزان تەواو دەکەن.

پێش هەفتەیەک لە ڕەمەزان، ناوەندی گەردونناسی جیهانی ڕۆژی 6ی ئایاری وەک یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانی پیرۆز دیاریکرد.