وێنە ، ئافرەتێك نیو كاتژمێر دوای منداڵبوونی بەشداری تاقیكردنەوەكان دەكات

12/06/2019 - 15:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

لەوڵاتی ئەسیوبیا ئافرەتێك كە قوتابی قۆناغی ناوەندیە ، تەنها دوای نیو كاتژمێر لە منداڵ بوونی بەشداری تاقی كردنەوەی یەكێك لەوانەكان دەكات و ئاشكرای دەكات بەهۆی ئەوەی بەباشی خۆی بۆتاقیكردنەوەكە ئامادە كردبوو بۆیە بەلایەوە شتێكی قورس نەبوو .

ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كردوە،ئەڵماز دێرسیە ئەو ئافرەتە ئەسیوبیەیە نیو كاتژمێر دوای منداڵبوونی بەشداری تاقی كردنەوەكانی كردوە ،منداڵبوونەكەی رۆژی دووشەممە بەماوەیەكی كەم بەر لە تاقیكردنەوەكەی بووە و ئەوەی.

ئەڵماز رایگەیاندوە ، خوێندن بە درێژایی سكپڕبوون كارێكی ئاسان نەبووە و نەیتوانیووە ساڵانێكی زۆرتر چاوەڕوانبكات تاوەكو خوێندنەكەی تەواو بكات، لەبەر ئەوەی بەباشی خۆم بۆ تاقیكردنەوەكە ئامادە كردبوو، بەلامەوە تاقیكردنەوەكە شتێكی قورس نەبوو .

ئەوەشی ئاشكرا كردوە، تاقیكردنەوەكەی رۆژی دووشەممەی بەباشی بەڕێوەچوو

ئەڵماز بەشێك لە تاقیكردنەوەكانی لە نەخۆشخانەی كارل میتۆ كردوون، ئومێدەوارە ئەو وانانەشی كە ماونی لە هۆڵێكی تایبەت و لە رۆژانی ئایندەدا بكات.

لەلایەن خۆیەوە هاوسەری ئافرەتە ئەسیوبیەكە، ئاشكرای كردوە، ئەو رەزامەند بووە بەوەی تاقیكردنەوەكانی لە نەخۆشخانە بكات، لە كاتێكدا ئەڵماز دوو ساڵی تر دەتوانێت بچێت بۆ زانكۆ.

 

ئەلبوومی وێنەکان