تەنها لەحەلەب (250) كەس كوژراون

دوو شەممە, 02 ئایار 2016 08:12

لەرۆژی پێنج شەممەی رابردوەوە شاری حەلەب كەوتۆتە بەر هێرشێكی سەختی ڕژێمەكەی ئەسەدو فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای رووسیاو تاكو ئێستاش بەسەدان كەس بوونەتە قوربانی.
لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست لەچەند شارێكی سوریا دەستی پێكردووە، بەڵام شاری حەلەب زۆربەچڕی لەلایەن ڕژێمەكەی ئەسەدو فڕۆكەكانی رووسیاوە بۆردومان دەكرێت و تاكو ئێستاش چەندین كەس بەهۆی ئەو بۆردومانە سەختانەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئاژانس و سەرچاوە هەواڵییە جیهانییەكان باس لەوەدەكەن، شاری حەلەب زۆربەتووندی بۆردومان دەكرێت و لەوەتەی (22 ی نیسان) تاكو ئێستا بەپێی ئامارەكان (250) كەس گیانیان لەدەستداوەو بەسەدانی تریش برینداربوونە.
فڕۆكە جەنگییەكانی ڕژێمەكەی ئەسەد بەرمیلی بۆمباوی هەڵدەدەنە سەر ناوچەی دانیشتوان و ئەو شوێنانەی ماون وێران دەكەن و زۆربەی قوربانییەكانیش هاوڵاتیانی مەدەنین.
دەربارەی ئەو بۆردومانە سەختە، (جۆن كێری) وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەگەڵ هاوشانە رووسییەكەی لەهەوڵدایە تاكو بۆردومانی هەڕەمەكی سەر شاری حەلەب رابگرێت، ئەوەش لەترسی هەرەسهێنانی پرۆسەی ئاگربەستەكەیە.